بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشانگای کتێبی بەینولنەهرەین(مێزۆپۆتامیا) بە هەوڵی ئەنجومەنی بڵاوگەکانی تورکیا و ژووری بازرگانی و پیشەی ئامەد لە شوێنی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی ALZ لە ڕێکەوتی 16 بۆ 25 ی سێپتەمبەر بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی مێزۆپۆتامیا، ئەو پێشانگا دوای سێ ساڵ ڕاگیران بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە کاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 19 ی دوانیوەڕۆ میوانداری هاووڵاتیانی کتێب خوێن دەبێت. لە ئەو پێشانگا 200 بڵاوگە ئامادەن.
لە هەفتەی یەکەمی ئەو پێشانگا بڕیارە نووسەران بە لەگەڵ خوێنەری کتێبەکانی خۆیان دیدار بکەن و کتێبەکانیان واژۆ بکەن.
Your Comment